میدیای سوریا: هەسـ.ـەدە و دیمەشق رێککەوتن

میدیاکانی سوریا رایانگەیاند، هەسـ.ـەدە و دیمەشق رێککەوتن.

میدیاکانی سوریا رایانگەیاند، حکومەتی سوریا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسـ.ـەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی کۆتایی بۆ راگرتنی تەواوی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ و ناوچەکانی دیکە بڵاوەیان پێدەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی رێککەوتنەکەدا هاتووە، ئەندامانی هەسـ.ـەدە لەو گوند و ناوچانەی ئێستا لێی جێگیرن دەمێننەوە، هاوکات پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسـ.ـەدە بۆ ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا دەستپێدەکات، ئەوەش بەگوێرەی پلانێکی ورد کە بڕیارە لە داهاتوودا وردەکارییەکانی رابگەیەندرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
Total
0
Share