نێچیرڤان بارزانى سەردانی فەڕەنسا دەكات

ئیمانوێل ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانى

بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی فەڕەنسا بكات و لەگەڵ سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئازار بڵاویكردەوە، به‌ بانگهێشتى فه‌رمیى ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆككۆمارى فه‌ره‌نسا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ى له‌ كۆشكى ئیلیزێ له‌ پاریس له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هه‌ردوو سه‌رۆك بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌تاى كۆڤید_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگیى هاوكارى و هاوبه‌شیى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێده‌كه‌ن.

بابەتی پێشتر

سوید ناڕاستەوخۆ وەڵامی داواکەی مەزڵوم عەبدی دەداتەوە

بابەتی دواتر

وێنە.. حەوت شوێنی گەشتیاری لە سلێمانی داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share