وێنە.. حەوت شوێنی گەشتیاری لە سلێمانی داخران

بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، 7 شوێنی گەشتیاریان بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانەوە داخستووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایکرد، ” بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنمایەکان ، 7 شوێنی جیاواز کە مۆڵەتی گەشتوگوزاریان هەیە لە لایەن لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانیەوە داخران “.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” هەریەک لەو شوێنانە دەکەونە هاوینە هەواری سەرچنار و سەیرانگای چەق چەقی شاری سلێمانی، کە خۆیان لە ( ڕێستۆرانت و خواردن و خواردنەوە و فرۆشتگای سەرمەستی و کەپری حەوانەوە دەبیننەوە)  داخراون”.

بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، ” هەریەک لەو 7 خاوەن مۆڵەتە، چەند جارێک ئاگادارکراونەتەوە بۆ جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنمایەکان، بەڵام لە بەدواداچونی لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی پابەندی تەواو بەدینەکراوە، هەر بەو هۆیەوە ئەو شوێنانە داخران و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی سزای یاسای کرانەوە “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی خێرادەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی خێرادەکرێن. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە…
زیاتر ببینە

پۆڵا شەهید سیروان: نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.…
زیاتر ببینە

ئەبوبەکر هەڵەدنی: لەسەر بابەتی دەستدرێژیی پزیشکەکە ئامادەم بچمە بەردەم دادگا

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە کەیسی دەستدرێژیی پزیشکێکی جوانکاری بۆسەر پێنج ژن ڕایگەیاندووە، بابەتەکە بەلاڕێدابراوە تەوزیفی…
Total
0
Share