لە سلێمانی ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویدا و قوربانی هەیە

لە نزیك پردی خەسرەوخاڵ ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، كەمێك لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێك لە جۆری “جێب لاریدۆ” لە نزیك پردی خەسرەوخاڵ لە شاری سلێمانی خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا بە هۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

وتیشی، بەهۆیەوە بۆ ماوەیەك ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستببوو،بەڵام ئێستا ئەو ڕێگا سەرەكییە بەڕووی شۆفێراندا كرایەوە.

لەوبارەوە سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتن بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو كەس بریندارن و بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێواز فایەق: لیژنە تایبەتمەندەکان ڕادەسپێرین بەدواداچوون بۆ ئەم حاڵەتە چەند بارەیە بکەن

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لافاوەکەی هەولێر ڕایگەیاند، سەرەڕای هاوخەمی بۆ قوربانیان لیژنە تایبەتمەندەکان ڕادەسپێرن بۆ بەدواداچوون لەسەر چەند…
Total
0
Share