لیڤەرپوڵ گەوهەرە فەرەنسیەکەی لە چنگی ڕیاڵ و بارسا دەرکرد

یانەی لیڤەرپوڵ لە گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتی نزیکبووەتەوە

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە کڕینی یەکێک لە باشترین بەرگریکارە لاوەکانی خولی ئەڵمانیا نزیکبووەتەوە، کە لەهەمان کاتدا داواکراوی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەیە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە زاری سەرچاوە ئینگلیزییەکانەوە ئاشکرایکردووە، کە بەڕێوبەرانی ڕێدز لە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی ئیبراهیما کوناتی لەگەڵ یانەی لایپزیک گەیشتوونەتە قۆناغە پێشکەوتووەکان و نزیکە بۆندەکەی بە بڕی 45 ملیۆن یورۆ واژووبکرێت.

کوناتی هاوشێوەی ئوپامیکانۆی هاونیشتیمانی یەکێکە لە بەهرەدارەکانی فەرەنسا و لە هێڵی بەرگری یانەی لایپزیکی ئەڵمانی یاریدەکات، لە هاوینی 2020وە داواکراوی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوبەرانی لیڤەرپوڵ لە کڕینی بەرگریکارە 21 ساڵەکە نزیکبوونەتەوە کە بەرزی باڵای (1.94م) و لەتوانایدایە لە پێگەکانی سەنتەر و باڵەکانی بەرگری یاریبکات.

ئیبراهیما کۆناتی نزیکە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە بکات

لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانی ڤێرجیل ڤان دایکەوە، یانە سوورە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا نازناوە ناوخۆییەکانی لەدەستداوە، بۆیە لە ئێستاوە بەرێوبەرانی یانەکە لەسەر ڕاسپاردەی یۆرگن کلۆپ هەوڵەکانیان بۆ کڕینی سەنتەرێکی بەرگری بەتوانا دەستپێکردووە تاوەکو لە وەرزی داهاتوو دووچاری هەمان ئاستەنگیەکانی ئەم وەرزە نەبنەوە.

بابەتی پێشتر

مولەر دەرگا بە ڕووی یانە داواکارەکانیدا دەکاتەوە: موسیالامان نەدزیوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا زانیاری لەبارەی کارمەندە کوژراوەکەیەوە ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مه‌درید ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر مونشنگلادباخدا کرد و سیتی و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون

  ئه‌مشه‌و گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ده‌ستیپێکرد، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ بوروسیا پارک یه‌کسانبوونێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رانبه‌ر بوروسیا…
Total
0
Share