جەنگی نێوان گواردیۆلا و کلۆپ بە وەڵامێکی ئاگرین دەستیپێکردەوە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا هێرشی میدیایی پێچەوانە دەکاتەسەر یۆرگن کلۆپ و یانەی لیڤەرپوڵ.

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە یانەکانی مان یونایتد و سیتی و چێڵسی زیادڕۆیی لە بەکارخستنی پارە و گواستنەوەی یاریزاناندا دەکەن، گواستنەوەی جاک گریلیشی ئینگلیزیشی بە کەمتەرخەمی وەسفکرد.

گواردیۆلا لە وەڵامی میدیاکاران و یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ-دا دەڵێت، “لە پێشوودا تەنها یانەیەک و دووان لە ئینگلتەرا بەکارخستنیان بەهێز بوو، ئێستا چێڵسی لەگەڵ ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ و یانەی ئێمە لەگەڵ شێخ مەنسوڕ دەیانەوێت وەبەرهێنان بکەن، ئەوە چ کێشەیەکی تێدایە؟ پارێزگارییمان لە ڕێساکانی یاریی خاوێن کردووە، هەر کەس و یانەیەک بەدڵی نییە پێویستە بچێتە دادگا و سکاڵا تۆماربکات”.

هەروەها دەڵێت، “لەبەرئەوە گریلیشمان کڕی، چونکە بڕی 60 ملیۆن فرۆشمان هەبوو، 40 ملیۆنمان دا بە گریلیش، لێرە ڕێزی یاساکان دەگرین، خاوەندارییەتی یانەکەمان پێویستی بە پارە نییە، نایەوێت پارە بە ئێمە پەیدا بکات، ئێمەش لەو بڕەی دەمێنێتەوە چیمان دەوێت دەیکەین، بەڵام هەندێک لە خاوەندارییەتی یانەکان کاسبی بە یانەکەوە دەکات، دەیانەوێت داهات کۆبکەنەوە، جیاوازییەکە ئەوەیە خاوەنی یانەکەی ئێمە ئەوکارە ناکات، بەبیرتان دێت سەردەمێک تەنها مانچستەر یونایتد ناسناوەکانی دەبردەوە؟ لەبەرئەوەی پارەیان بەکاردەخست، ئەوکات سیتی نەیدەتوانی بەوشێوەیە بکات، چونکە خاوەنی یانە هەمان خاوەنی ئێستا نییە”.

بابەتی پێشتر

وادەی گەڕانەوەی ئانسو فاتی بۆ پێکهاتەی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

قەڵادزێ.. باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share