ئینتەرمیلان بە یەک مەرج دەستبەرداری لوکاکۆ دەبێت

ئینتەرمیلان بە مەرجی کڕینی ئەگوێرۆ ئامادە دەبێت لوکاکۆ بفرۆشێت

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەلێنە داراییەکان ئامادەیە دەستبەرداری ڕۆمێلو لوکاکۆی هێرشبەری بەلجیکی ببێت، بەو مەرجەی هێرشبەرێکی هاوشێوە لە جێگەی دابینبکەن.

یانەکانی مانچستەر سیتی و بەرشلۆنە لە پێشەنگی ئەو یانانەن کە خواستیان لەسەر گواستنەوەی لوکاکۆ نیشانداوە، بەڵام یانە ئیتاڵیەکەی “ئینتەرمیلان” لە پلانیاندا نییە دەستبەرداریبێت و چەندین بۆندی گرانبەهای یانە داواکارەکانیان ڕەتکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانی، قەیرانە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆنا و شکستی هەندێک لە هاوبەشەکان سەرۆکایەتی ئینتەرمیلانیان ناچارکردووە بیر لە فرۆشتنی هێرشەرە ڕەش ئەسمەرەکەی بەلجیکا بکەنەوە، بەڵام بۆ هەنگاونان بەرەو ئەم بڕیارە مەرجی تایبەتییان هەبووە.

مەرجی ئیدارەی نێراتزۆری بریتی بووە لە دابینکردنی یاریزانێکی بەتوانا و ئەزمووندار لەجێگەی لوکاکۆ، ئەو یاریزانەش کە دەستنیشانکراوە سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینیە.

دەیلی ستار نوسیویەتی، ئەگوێرۆ لە کۆتایی وەرزدا بۆندەکەی کۆتاییدێت و ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات، لەهەمان کاتدا سووربوونی لەسەر بەردەوامبوون لە خولی نایابی ئینگلیزی نیشانداوە، ئەگەر بێتو گۆڕانکاری لە بڕیارەکەیدا بکات و لە ئیتاڵیا درێسی شین و ڕەشی نێراتزۆری بپۆشێت داهاتووی لوکاکۆش یەکلاییدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

خۆکوشتنی پەنابەرێکی کورد ئەندام پەرلەمانێکی یۆنانی هێنایە دەنگ

بابەتی دواتر

میلان هەوڵەکانی بۆ کڕینی سێ یاریزان بەگەڕخستووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share