کلۆپ لە نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و هاوسەرەکەیدا بڕیارێک دەدات

یۆرگن کلۆپ بۆندەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ نوێناکاتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا

ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ ڕەنگە تاوەکو کۆتایی بۆندەکەی لە ئینگلتەرا بەردەوام نەبێت و پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەربگرێت.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، بە ڕێژەی لەسەدا (68) یۆرگن کلۆپ لە یانەی لیڤەرپوڵ بەردەوام نابێت و بەر لە کۆتاییهاتنی بۆندەکەی (هاوینی 2022) دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا.

ڕاهێنەری ناوبراو تاوەکو زستانی 2022 وەک ڕاهێنەری ڕێدز دەمێنێتەوە و لەو ماوەیەدا بۆندەکەی نوێ ناکاتەوە، ئەمەش خواستی خۆیەتی و دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە دوای ئەوەی لەگەڵ سوورپۆشەکانی لیڤەرپوڵ نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگ و مۆندیالی یانەکانی بەدەستهێنا.

بەپێی سەرچاوەکە، هاوسەرە ئەڵمانیەکەی کلۆپ لە مێرسیساید بەختەوەرە و فشاری لەسەر ڕاهێنەرەکە دروستکردووە لە ئینگلتەرا بەردەوامبێت، ئەم هەڵوێستەی هاوسەرەکەشی بەدوور نەزانراوە ببێتە هەوێنی گۆڕانکاری لە پلانەکانی ڕاهێنەری ناوبراو.

بێلد سپۆرت نوسیویەتی، کلۆپ لە دوای لیڤەرپوڵ بڕیاریداوە شەش مانگ حەوانەوە وەربگرێت، لە دوای ئەو وادەیە پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی دای مانشافتی ئەڵمانی بەدەستدەهێنێت، ئامانجی گەورەشی چنینەوەی نازناوی یورۆی 2024 دەبێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

بابەتی دواتر

"مێسی خانەدانە، پێموانییە بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت".

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share