ماوەی دوو ڕۆژە پەنابەرێکی کورد لە ناوچەی کۆرینتۆسی یۆنان خۆی کوشتووە و ئەندام پەرلەمانێکی یۆنانیش لەسەر حزبی سیریزا و حکومەت تۆمەتبار دەکات بە سیاسەتی دژە مرۆڤی لە کەمپەکاندا.
ڕۆژی 27 ی ئازار پەنابەرێکی کورد بەناوی ئیبراهیم تەمەن 24 ساڵ لە کەمپێکی ناوچەی کۆرینتۆس بە پەت خۆی خنکاند، پەنابەرەکە خەڵکی باکوری کوردستانە.
گیۆرگۆس پسیخۆگیۆس، ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی حزبی سیریزا لەبارەی ڕوداوەکەوە ڕایگەیاندووە، ” ده‌یانه‌وێت وامان لێ بكه‌ن، هه‌ست به‌وه بكه‌ین، كه شتێكی ئاساییه كه‌سێك گیان له ده‌ست بدات، خۆ كوشتنی په‌نابه‌ره ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌كه له كه‌مپی كۆرینتۆس، هۆكاری سیاسه‌ت و حكومڕانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه كه سوكایه‌تی به مرۆڤه‌كان ده‌كات و ناوی وڵاته‌كه‌مان له جیهان ناشرین ده‌كات، ئه‌مه ڕێگه به‌وه ناده‌ین”.
پەرلەمانتارەکە ڕایگەیاندووە، “حكومه‌تی یۆنان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ین كه سیاسه‌تێكی دژی مۆرڤایه‌تی جێ به‌جێ ده‌كات، له‌و كاته‌ی كه دهستو به حكومڕانی كردووه، سوكایه‌تی به نرخی ژیانی مرۆڤ ده‌كات”.
پەنابەرەکە کوردە و دوای 16 مانگ له كه‌مپی داخراودا، له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بوو، بەڵگەنامەی فه‌رمی وه‌ربگرێت و ئازاد بكرێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی له كه‌مپه داخراوه‌كه‌دا درێژ كرایه‌وه بۆ چەند مانگێك.
Πάνε να κάνουν την ανθρώπινη απώλεια συνήθειά μας.
Από την Κόρινθο ως την Κω μια αθλιότητα δρόμος!
Η αυτοκτονία 24χρονου στο ΠΡΟΚΕΚΑ Κορίνθου είναι αποτέλεσμα της κυβερνητικής πολιτικής που εξαθλιώνει τους ευάλωτους, προσβάλλει τη χώρα και τους πολίτες της. Δεν θα το επιτρέψουμε! pic.twitter.com/a6jFJOC747— Giorgos Psychogios (@g_psychogios) March 28, 2021