ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی: حەوت داواكراو بە ماددەی دووی تیرۆر دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حەوت داواكراو بە ماددەی دووی تيرۆر لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “لە درێژەی هەوڵەكانی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ زیاتر بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییان و دەستگیركردنی تێرۆریستان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بڕیار و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی حەوت تۆمەتبار لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركران كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە داواكراوبوون بە ماددەكانی تێرۆر”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەبن و لە ئێستادا بە ماددەی دووی ی تێرۆر بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح بۆ وەزیری دارایی: پەرلەمان کارا بوایە تۆ ئەو زاتە بووی هەڕەشەی بڕینی مووچەی خەڵک بکەیت؟

هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، چەند پەیامێک ئاراستەی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەکات. -ئەو وەزیری داراییەی خەڵکی سلێمانیە…
Total
0
Share