ڕوونکردنەوەی پۆلیس لەبارەی ئەو کەسەی خۆی بە پێغەمبەر ناساندبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی ئەو ڕووداوەی ئێوارەی دوێنێی شاری ڕانیە، كە كەسێك خۆی بە پێغەمبەر ناساندبوو و دواتر لەلایەن خەڵكەوە ئازاردرابوو، ڕایگەیاند، کەسەکە ” باری دەروونیی ناجێگیرە و بەخشراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتووە، “لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵیک بڵاوکراوەتەوە، گوایە ئێوارەی دوێنێ کەسێک لەناو بازاڕی ڕانیە خۆی بە پێغەمبەر ناساندووە و لەلایەن هاوڵاتیان هێرشی کراوەتەسەر، بەڵام ئەو هاوڵاتیە باری دەروونیی ناجێگیرە و پاش ئەوەی خەڵک لێ کۆبۆتەوە، هێزەکانمان گەیشتوونەتە ناو بازاڕ و ڕزگاریان کردووە”.

پۆلیس داوای لە هاوڵاتییان کردووە، ڕەچاوی باری دەروونیی ئەو جۆرە کەسانە بکەن و بەچاوی ڕێزەوە سەیریان بکەن، کە لەناو کۆمەڵگا بە “بەخشراو” ناودەبرێن.

ئێوارەی دوێنێ کەسێک لەناو بازاڕی ڕانییە، خۆی وەک “محەمەدی مەهدی” و پێغەمبەر ناساندبوو، بەڵام دواتر لەلایەن هاوڵاتییانەوە هێرشیکرایەسەر و بریندارکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر چەند نهێنییەک لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر میدیاکانی سلێمانی ئاشکرادەکات

کاروان ئەنوەر رایدەگەیەنێت، ئەگەر فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بیەوێت، دەتوانێت دۆسیەیەک بکاتەوە تاوەکو بکەرانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان…
Total
0
Share