تا ئێستا نزیکەی 20 هەزار کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد تا ئێستا زیاتر لە 19  هەزار کەس بە پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا کوتراون و ئەوەش بەباشترین ڕێگە دادەنرێت بۆ ڕێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تا ئێستا 19 هەزار و 635 کەس لە عێراق پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە، بە هەردوو جۆرە ڤاکسینەکەوە.

ئەو کەسانەی لە عێراق بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوتراون بە هەردوو ڤاکسینی چینی (سینۆفارم) و ئەسترازێنیکای بەریتانی کوتراون و هەردوو ڤاکسینەکەش بە دوو ژەم وەردەگیرێت.

وەزارەتەکانی تەندروستیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکەن کە شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوی لە هەرێم و عێراق بە گشتی کردووە و ئەمڕۆ لە عێراق زیاتر لە 5 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی دەنگی بە مادەی 11ی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. پێنج هەزار ئەندامی ئاسایشی ڕۆژئاوا برانە کەمپی هۆلەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share