وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، وڵاتەكەی بەنیازە پەیوەندییەكانی لەگەڵ چیندا لە پێگەی هێزەوە بوونیاد بنێت، لەكاتێكدا كە ئێستا پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، دووژمنكارانە دەبیندرێت.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئازار، تۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، “ڕوونە كە لایەنە دووژمنكارییەكانی نێوان ئەمریكا و چین لە زیادبووندان، هەروەها لایەنی كێبڕكێكارییش هەیە، بەڵام هەماهەنگیش لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەن”.
بڵێنكن ئەوەشی وتووە، “لە كۆتاییدا پێویستە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ چین لە پێگەی هێزەوە بوونیاد بنێین”.
لە پرسیارێكی میدیا ئەمریكییەكەدا لەبارەی ئەو ڕێوشوێنانەی ئەمریكا دژ بە چین سەبارەت بە نەخستنەڕووی داتاكانی سەرهەڵدانی كۆرۆنا دەیگرێتە بەر چین؟، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی نەداتەوە.