(ڤیدیۆ) فەرەنسا یەکەم بردنەوەی لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا تۆمارکرد

هەڵبژاردەی فەرەنسا یەکەم بردنەوەی بەرانبەر کازاخستان تۆمارکرد

ئەمڕۆ، یەکشەممە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەردەوامی هەبوو و هەڵبژاردەی فەرەنسا یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی کازاخستان لە یاریگای ئاستانا میوانداری فەرەنسای کرد و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کەڵەشێرەکانی دیدێ دیشامپ کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 20 و 44 لەلایەن عوسمان دیمبیلی و سێرهی مالایی (بەهەڵە) تۆمارکران.

ئەوەش یەکەمین سەرکەوتنی پاڵەوانی جیهانە لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەم بەرانبەر ئۆکرانیا (1-1) یەکسانبوونیان تۆمارکرد.

لە ئێستادا هەڵبژاردەی فەرەنسا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لوتکەی کۆمەڵەی چوارەمیان گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share