تین هاگ هەڕەشە لە ماگوایەر دەكات

تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ئاماژەی بەوەدا كە مەرج نییە ئەوەی كاپتن بوو لە پێكهاتەی سەرەكیدا یاریی بكات.

وتیشی: بونی ڤاران و مارتینێز لەسەر كورسی یەدەگ وا دەكەن یاریزانەكان بكەونە ڕكابەرییەوە بۆ وەرگرتنی پێگەی سەرەكی.

هاگ دوپاتیكردەوە هەموو شتێك دەكات لە پێناو ئەوەی ئاستی سانچۆ و ڕاشفۆرد بەرز بكاتەوە.

پوختەی قسەكانی تین هاگ

/ مارسیال ئامادە نییە و توشی پێكان بووەتەوە

/ كاسیمیرۆ بۆ یاریكردن ئامادەیە و بەشداری مەشق و ڕاهێنانی مانچستەری كردووە

/ هیوادارین مارسیال بۆیاریی داهاتوو ئامادەبێت بەڵام جارێ نازانین كەی دەگەڕێتەوە پێویستە پشكنینی زیاتری بۆ بكرێت

/ پێویستمان بە یاریزانی نوێ هەیە بەڵام لەو جۆرەی خۆمان دەمانەوێت تا ئێستا بە بازاڕی گواستنەوەی تیپەكە ڕازیم

/ یارییەكەی ساوسامپتۆن هەمان شێوازی یارییەكە برینتفۆردە دەبێت بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە دەكەین

/ ڕوحییەتی تیپەكە باشە و ئێستا لەدۆخێكی گونجاوداین بەڵام دەبێت بەردەوام بین و نابێت بۆ یەك یاریی بێت

/ مەرج نییە ماگوایەر كاپتن بێت بەردەوام سەرەكی بیت

/ هەموو شتێك دەكەم لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی ڕاشفۆرد و سانچۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی تۆمارکرد

یانه‌ی یوڤانتۆس پێنجه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر سپیزیا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس…
Total
0
Share