خانمە پیرەکە لە کڕینی دوو یاریزان نزیک بووەتەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە هەوڵەکانی ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس دەکەن، بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی هێڵی ناوەند لە یانەکانی ئارسیناڵ و مانچستەر یونایتدەوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوەبەرانی یوڤانتۆس هەوڵەکانیان بە ئاراستەی تۆماس پارتی، ئەستێرەی گانا و یانەی ئارسیناڵ دەست پێکردووە.

یاریزانەکە لەم وەرزەدا لە کۆی 36 یاریدا تەنها 28 بەشداریکردنی هەبووە، نرخی گواستنەوەشی لە 50 ملیۆنەوە بۆ 35 دابەزیوە.

ماسیمیلیانۆ ئالێگریی ڕاهێنەری یوڤی پێی وایە باشترین بژاردەیە بۆ پێکهاتەکەی، لە هەمان کاتدا مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ لە ئاستی ڕازی نییە و ڕێگری لە فرۆشتنی ناکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانیش نووسیویەتی، ئەندریا ئانێلی و هاوکارانی تەنها بە کڕینی تۆماس پارتی-یەوە ناوەستن، بەڵکوو نزیکبوونەتەوە لە کڕینی نیمانیا ماتیچ، یاریزانی سڕبی یانەی مانچستەر یونایتد، کە توانی لە ماوەی ڕابردوودا گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە تاوەکوو لە هاوینی 2022 بێ بەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

هەپەگە كوژرانی 11 سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

دەستگیركردنی سێ سەركردەی داعش ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share