“ناكۆكییەكان” دانیشتنی پەرلەمانی عیراقیان لەبارەی بودجەوە دواخست

دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ كاتژمێر حەوتی ئێوارە دواخرا، سەرچاوەكان باس لەوەدەكەن، ناكۆكییەكان هۆكاری دواخستنی بوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە بۆ كاتژمێر حەوتی ئێوارە دواخرا”.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هۆكاری دواخستنەكە بوونی ناكۆكییە لەسەر چەند مادەیەكی پرۆژەیاسای بودجە، لیژنەی داراییش لەگەڵ لایەنە حكومییەكان بۆ ئەو مەبەستە لە كۆبوونەوەدان.

بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی پێشتر لەلایەن پەرلەمانەوە بڵاوكرابووەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ كاتژمێر سێی دوانیوەڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە بەڕێوە بچوایە.

 

بابەتی پێشتر

پژاك: دوو هەڤاڵمان لەلایەن ئێرانەوە لە پێنجوێن شەهیدكران

بابەتی دواتر

هەسەدە دەیەوێت كامپی هۆل لە "شانە نوستووەكانی داعش" پاك بكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share