فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئەوەی تورکیا دژی چیچەک کردوویەتی دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “چیچەک کۆبانێ کە ساڵی 2019 لە خاکی سوریاوە فڕێندرا و لە دادگایەکی تورکیا سزادراوە دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.
عەبدی نوسیویەتی، “چیچەک یەکەم کەس نییە کە ڕوبەڕووی زوڵم دەبێتەوە و دۆسیەی چیچەک دۆسییەی ئێمەیە و تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ گەڕانەوەی چیچەک بە سەلامەتی”.
اختطفت ابنة كوباني جيجك من الاراضي السورية عام ٢٠١٩، و حكم عليها بالمؤبد في المحاكم التركية. ما ينافي القوانين الدولية.
جيجك ابنة كوباني ليست اول من تعرض لهكذا انتهاك. قضية جيجك و رفاقها قضيتنا التي سنعمل عليها لغاية اعادتهم سالمين.
— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) March 27, 2021
سێ ڕۆژ پێش ئێستا دادگای سزا قورسەکانی شاری ڕوحا سزای بەندکردنی هەتا هەتایی بەسەر چیچەک کۆبانێدا سەپاند لە کاتێکدا ئەو کچە خەڵکی تورکیا نییە.
لە ساڵی 2019 دا چیچەک کۆبانێ لە نزیک عەین عیسا لە ڕۆژئاوای کوردستان بە برینداری کەوتە دەست چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و دواتر درایەوە دەست سوپای تورکیا.