پەروەردەی دهۆک لە دوورخستنەوەی بەدەل بەرواری و سێ کارمەندی دیکە پاشگەزبووەوە

لە نووسراوێکدا پەروەردەی دهۆک لە دوورخستنەوەی مامۆستا بەدەل بەرواری و سێ کارمەندی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە پاشگەزبووەوە.

لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە هاتووە، “بڕیاردراوە بە گەڕانەوەی (بدل عبدلباقی ابابکر، جمال خلیل مجید، فرست احمد سعید، سلیمان موسی احمد) بۆسەر کارەکانیان”.

ئەو چوار کەسە کە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان سێ کەسیان مامۆستان و یەک کەسیان یاریدەدەری ئەندازیارە و فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دهۆک.

ئەو چوار کەسەی گەڕێندراونەتەوە سەر کارەکانیان پێشتر چالاکوان بوون و بەشداریی چالاکییەکانیان کردووە، دواتر لەلایەن پەروەردەی دهۆکەوە بە نووسراو داواکرابوو دووربخرێنەوە.

لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا پەروەردەی دهۆک بە دوو نووسراو داوای دوورخستنەوەی مامۆستا بەدەل بەرواری و مامۆستا جەمال خەلیلی کردبوو.

بەدەل بەرواری لە پیشەی مامۆستایی دووردەخرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گشتاندنی دارایی تایبەت بە یەکخستنی رێکارە داراییەکانی نێوان هەرێم و عێراق بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم گشتاندنی دارایی تایبەت بە یەکخستنی رێکارە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقی بڵاوکردەوە. وەزارەتی…
Total
0
Share