ڕاگەیەندراوێك لە هاتوچۆی هەولێرەوە سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان

هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ماوەی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەراتاكان پێنج ڕۆژی دیكە درێژ كراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار، ڕایگەیاندووە، “خاوەنی سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و بێ تابلۆکان و هەڵگرانی تابلۆی ئەوروپی و مەنەفێست دەکەینەوە، کەوا بڕیاری پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان درێژکرایەوە بۆ 5 ڕۆژی دیكە”.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە بێت، پشكنینی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ڕێکەوتی 28ی ئازارەوە تا 1ی نیسان درێژ كراوەتەوە.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەتوانن لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری پشکنین بکەن لەبارەگای هاتوچۆی هەولێر، ڕۆژانە لە کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ تا 6ی ئێوارە”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، “هەر کەسێک دوابکەوێت سەردانی بنکەی پشکنین نەکات، خۆی بەرپرسیار دەبێت لە هەر بڕیارێک کە لە داهاتوودا بدرێت سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەت کۆمەڵێک داواکاریی دارایی و کارگیڕی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی پەسەندکرد

پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەتەوە و کۆمەڵێک داواکاریی…
Total
0
Share