كۆرۆنا لە هەرێم.. 417 توشبووی نوێ تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 417 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار ئاماری نوێی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 415 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 417 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

ژمارەی توشبووان لەو ماوەیەدا بەراورد بە 24 كاتژمێری ڕابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە، پاش ئەوەی دوێنێ تۆماركردنی 725 توشبوو ڕاگەیەنرا

هەر لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 307 توشبوو چاكبوونەتەوە و پێنج توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە 118 هەزار و 554 توشبوو، لەو ژمارەیە 108 هەزار و 185 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 632 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

كاتژمێری زەوی.. پێكەوە دژ بە گۆڕانی ئاووهەوا و لەدەستدانی سروشت

بابەتی دواتر

هێشتا "هۆکارەکانی گرانبوونی مریشک" وەک خۆی ماونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share