نەوەیەکی مۆسۆلینی یەکەم بۆندی پرۆفیشناڵی لەگەڵ لازیۆ واژووکرد

نەوەیەکی مۆسۆلینی لە بواری تۆپی پێدا دەردەکەوێت

یانەی لازیۆی ئیتاڵی بۆندی لەگەڵ ڕۆمانۆ فلۆریانی مۆسۆلینی نەوەی بینیتۆ مۆسۆلینی دیکتاتۆری ئیتاڵی واژووکرد.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان مۆسۆلینی جونیۆر و یانەی لازیۆ، یاریزانەکە کە لە پێگەی بەرگری یاریدەکات تاوەکو 2024 درێسی هەڵۆکانی پایتەختی ئیتاڵیا دەپۆشێت، کە ئەوەش یەکەمین بۆندە وەک پڕۆفیشناڵێک لە تەمەنی وەرزشییدا واژوویدەکات.

مۆسۆلینی تەمەن 18 ساڵ سەرەتاکانی لە یانەی ڕۆما بووە و لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە لاوانی لازیۆوە کردووە، لە ئێستادا و بەپێی نوێترین بۆند دەتوانێت لەگەڵ پێکهاتەی خوار تەمەن 23 ساڵ یاریبکات.

یاریزانەکە لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا داوای لە هاندەرانی یانەی لازیۆ کردووە وەک بەرگریکارێکی باڵی ڕاست مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و ڕێزی بگرن و بەهۆی ناووناوبانگی خێزانەکەیەوە بڕیار لەسەری نەدەن.

مۆسۆلینی بچوک و ئەلیساندرای دایکی

ڕۆمانۆ کوڕی ئەلیساندرا مۆسۆلینی و ماورۆ فلۆریانە، ئەلیساندرای دایکی کچی ڕۆمانۆ مۆسۆلینی کوڕی بینیتۆ مۆسۆلینی دیکتاتۆری فاشیستی ئیتاڵیایە، کە لە نێوان ساڵانی 1922 بۆ 1943 حوکمی وڵاتی ئیتاڵیای کردووە و لە جەنگی جیهانی دووەم لەگەڵ ئەڵمانیای نازی هاوپەیمان بووە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەك: ڕێگانادرێت بەغداد لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی بۆردومانەكەی هەولێر تەواوبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share