“نۆلیتۆ” و سابالینکا ناسناوی ئادیلاید-یان بەدەستهێنا

نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی و ئارینا سابالینکای بیلاڕووسی، ناسناوی خولی ئادیلایدی ئوسترالییان بەدەستهێنا.

لەسەر ئاستی کوڕان، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ لە یاریی کۆتایی خولی ئادیلایدی ئوسترالی بۆ یاریی تێنسی سەرزەوی، توانی لە سیباستیان کۆردای ئەمریکی بباتەوە.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە بەرژەوەندیی ئەفسانە سڕبییەکە کۆتاییهات، کە ئەوەش یەکەمین دەستکەوتی بوو لە ئوسترالیا، دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو بەهۆی بەکارنەهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا-وە لەو وڵاتە “دیپۆرت”ی سڕبیا کرا.

لەسەر ئاستی کچان، ئارینا سابالینکای بیلاڕووسی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یاریی کۆتایی لە لیندا نۆسکۆڤای چیکی بردەوە و ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

ئادیلایدی 2023 ناسناوی ژمارە (11)یە لە کاروانی وەرزشیی سابالینکا-دا، هەروەها یەکەمین ناسناوە لە ساڵی 2021وە بەدەستیدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

تورکیا لە نزمترین پلەدایە.. ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی دەکرێت بە ئارامی تێیدا بژین

بابەتی دواتر

مان یونایتد بەهۆی ڕۆناڵدۆ-وە یاسایەکی نوێی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share