وەزیری تەندروستیی هەرێم هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕایگەیاند، ئامارەکان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا مەترسیدارن.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 750 کەسی دیکە وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و 5 کەسیش بە هۆکاری ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە”.
لەبارەی ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمەوە بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسەکە وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، ” هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و راپۆرتێكی ورد له باره‌ی ره‌وشی كۆرۆنا ئاماده ده‌كات و بڕیار دەردەکات”.
بە وتەی سامان بەرزنجی، ئەگەر فەرمانی کوتان بە ڤاکسینەکەی ئەسترازینیکا کە هەرێم پشکێکی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق وەرگرتووە دەربچێت، ئەوا بە زوترین کات دەستدەکەن بە کوتان.
وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاشکراشیکرد، تیمه‌كانی ته‌ندرووستی، پێشمه‌رگه و ناوخۆ و تووشبووانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان له قۆناغی یه‌كه‌مدا پێكوته‌یان پێ ده‌درێت و بڕه‌كه‌ی 43 هه‌زار و 800 پێكوته‌یه.