بایرن میونشن ڕۆناڵدۆی ناوێت

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستكردن لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ڕەتدەكاتەوە.

ڕۆناڵدۆ بڕیاریداوە لەگەڵ مانچستەر یونایتد بەردەوام نەبێت و پەیوەندی بە یانەیەكەوە بكات كە لە چامپیۆنز لیگ یاریی بكات.

پاش ڕۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی بۆ بەرشلۆنە ، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە ڕۆناڵدۆ جێگەی دەگرێتەوە.

بەڵام هەر زوو ناگیلسمان ڕاهێنەری بایرن ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە.

ئۆلیڤەركانی بەڕێوەبەری جێبەجێ كاری یانەی بایرن میونشن بەهەمان شێوە ڕەتیكردەوە ئەوان گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بكەن.

وتیشی: ئیمزاكردنی ئەو جۆرە گرێبەستانە لەگەڵ سیاسەت و كاركردنی ئێمەدا ناگونجێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەمینلەرزەى وەرزشی.. ئیدارەى یۆڤانتۆس دەستیلەکارکێشایەوە

ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد یانه‌ی یۆڤانتۆس لە ڕاگه‌یاندراوێکی فه‌رمیدا پشتڕاستیکردەوە، کە دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش…
Total
0
Share