لەنێوان بەرشلۆنەی کومان و چاڤی هیچ نەگۆڕاوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بە بارودۆخێکی خراپدا تێپەڕدەکات، لە زۆرینەی خول و پاڵەوانێتییەکان ماڵئاواییکردووە.

یانەی بەرشلۆنە لەم وەرزەدا (2021-2022) لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاواییکردووە، جامی سوپەری ئیسپانیای بە ڕیاڵ مەدرید دۆڕاندووە، هەروەها لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو شکستیهێناوە.

لە خولی ئیسپانیاش، بارسا خاوەنی 35 خاڵە و بە جیاوازی 15 خاڵ دوای ڕیاڵ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی کەوتووە.

خولی ئەوروپا (یوروپا لیگ) تاکە خولە یانە کەتەلۆنییەکە تیایدا کارایە، بەڵام لەو پاڵەوانێتیەشدا تیروپشک خستوویەتیە بەرامبەر یانەی ناپۆلی و ئەرکی قورسە.

بەراورد بە سەردەمی ڕۆناڵد کومان، بەرشلۆنەی چاڤی 14 یاری لە چامپیۆنزلیگ و سوپەر و جامی شا کردووە، شەش بردنەوە، 4 یەکسانبوون، 4 دۆڕاندنیان تۆمارکردووە.

لەسەردەمی ڕۆناڵد کومان لە 13 یارییدا 5 بردنەوە، 3 یەکسانبوون، 5 دۆڕاندنیان تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

پێنج هێرشبەر بە خۆڕایی.. بەرشلۆنە دەیانکڕێت؟

بابەتی دواتر

گواردیۆلا "کوڕە ناوازەکە"ی ڕیڤەرپلەیتی یەکلاییکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share