مورای بە خێرایی ماڵئاوایی لە کراوەی کەنەدا کرد

ئەستێرە و تێنسزانی بەریتانی، ئاندی مورای لە قۆناغی یەکەمەوە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی کراوەی کەنەدا کرد.

ئاندی مورای لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی کراوەی کەنەدا بەرامبەر تایلۆر فریتزی ئەمریکی یاری کرد، یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام دۆڕاند (6-1)، (6-3).

مورای لە ژیانی وەرزشییدا سێ جار بووەتە پاڵەوانی کراوەی کەنەدا، بۆ دوایین جار لە ساڵی 2015 ناسناوەکەی بەدەستهێناوە، پێشتریش لە ساڵانی 2009 و 2010دا هەمان ناسناوی چنیوەتەوە.

لە بەرامبەردا کامیرۆن نوریی یاریزانی بەریتانی بە بردنەوەی لە براندۆن ناکاشیمای ئەمریکی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام، توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم مسۆگەر بکات.

بابەتی پێشتر

مستەفا چاوڕەش: سوپای عێراق پەلاماری كێڵگەی غازی كۆرمۆر نادات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەڵامی داواكاریی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share