پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ میرکاتۆی هاوین لە پێنج یاریزان تێپەڕناکات

ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 هەوڵ بۆ کڕینی پێنج یاریزان دەدات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەکانی هاوینی 2021 کردووە و هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی پێنج یاریزان دەبێت.

بەکۆی زانیاری میدیاکانی ئیسپانیا، یانەی شاهانە لە میرکاتۆی هاوینی 2021 بە بودجەیەکی دیاریکراوەوە و لە ڕێگەی چاودێرانیەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی پێنج یاریزان دەدات، سەرچاوەکان دووپاتیدەکەنەوە، هەوڵەکانی فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوەڵانی لە پێنج یاریزان تێپەڕناکەن.

 

داڤید ئالابا: لەگەڵ بایرن کۆتاییهاتووە، هاوینی 2021 نرخی گواستنەوەی دەبێتە بێبەرانبەر و بەڕێوبەرانی مێرەنگی پەیوەندیان لەگەڵدا بەستووە، ڕۆژنامەی مارکا نوسیویەتی، ڕێککەوتن لە نێوان جەمسەرەکاندا کراوە.

داڤید الابا

ئیدواردۆ کاماڤینگا: هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ستاد ڕینس کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا نوێنەکراوەتەوە، یانە فەرەنسیەکەی هەوڵدەدەن بەر لەوەی نرخی ببێتە بێبەرانبەر بە یانەیەکی دیکەی بفرۆشن، بۆ ئەم گواستنەوەیەش یانەی شاهانە نزیکترینە و زینەدین زێدان پێی وایە هاونیشتیمانەکەی دەبێتە باشترین جێگرەوە بۆ کاسیمێرۆ.

ئیدواردۆ کاماڤینگا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: سەرەڕای ئەوەی ئەم گواستنەوەیە ئاستەمە واژووبکرێت، بەڵام تاووتوێ کراوە و هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیە دەبن بە شێوەی خواستن، یاخود بۆ وەرزێک وەک یاریزانێکی بیانی بۆندی لەگەڵدا واژووبکرێت.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند: دوو یاریزانەکە لەلایەن زۆرینەی یانە زەبەلاحەکانەوە داواکراون، بەڵام ڕۆژنامەکانی مارکا و ئاس و چەندین سەرچاوەی دیکە دووپاتیانکردووەتەوە، ئەگەر پێرێز و هاوەڵانی بڕی داواکراو بۆ گواستنەوەیان پێشکەشبکەن، لە گواستنەوەی هەردووکیاندا سەرکەوتن بەسەر یانەکانی دیکە بەدەستدەهێنن.

کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند
بابەتی پێشتر

بەیل داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە: پلانم داڕشتووە بگەڕێمەوە

بابەتی دواتر

مەخمور.. لە ئۆپراسیۆنێكدا بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە "27 ئەندامی داعش" كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share