هەرێم.. سبەی دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە سبەی پێنجشەممە موچەخۆرانی ژمارەیەك وەزارەت و فەرمانگە موچەكانیان وەربگرن.

لە خشتەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، ڕۆژی پێنجشەممە 25ی ئازار دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، سبەی موچەخۆرانی “وەزارەتی تەندروستی، دیوانی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی 80 و 70، وەزارەتی دارایی و ئابوری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت و ڕەگەزنامە” موچەكانیان وەردەگرن.

ڕۆژی 17ی ئازار، لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، موچەی مانگی سێ بە هەمان میكانیزمی مانگی دوو دابەش دەكرێت، بەوپێیەش، موچەخۆران بە لێبڕینی 21% موچەكانیان وەردەگرن.

خشتەی دابەشكردنی موچە..

بابەتی پێشتر

سانا: ئەمریكا سەدان تانكەر "نەوتی دزراو"ی لە سوریاوە بۆ عێراق گواستوەتەوە

بابەتی دواتر

نەوتی خاوی برێنت چەند سەنتێك لە سەرووی 60 دۆلارەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە “تەقەی لە هاوڵاتییەك كردبوو و هەڵهاتبوو”. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات،…
Total
0
Share