لە بەغدادەوە بڕیارێك لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە دەركرا

بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی گۆڕینی پسووڵەی خۆراك بۆ ئەلیكترۆنی ئەو مامەڵانەی تایبەتن بە پسووڵەی خۆراك راگیراوە و بڕیارەكەش لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دەركراوە و ئاراستەمان كراوە.

یاسین مەحمود بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو مامەڵانەی كە تایبەت بە تۆماركردنی منداڵ، هاوسەرگیریی، جیابوونەوە و گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك بەهۆی گۆڕینی پسووڵەی خۆراك بۆ ئەلیكترۆنی ئەو مامەڵانە راگیراون.

ئاشكراشیكرد، كار بە پسووڵەی خۆراكی ساڵی 2021 دەكرێت بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە فەرمانگەكاندا، بەڵام ئەو مامەڵانانەی تایبەتن بە گۆڕانكاری لە پسووڵەكەدا راگیراوە و بڕیارەكەش لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دەركراوە و لە پارێزگای دهۆك ئەو پڕۆسەیە بە شێوەی ئەزموونی لە دوو هەفتەیە بەر لە جەژنی قوربانەوە كاراكراوە و كاری لەسەر دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و برینداربوونی بە سەختی کەسێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە هێرشیکردبووە سەر کەسێک و بە سەختی برینداری کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی مۆمیا دەکرێت

بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، “لاشەی ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا مۆمیا دەکرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەریەندراوێکدا…
Total
0
Share