بۆ یەكەمجارە لەم مانگەدا.. دۆلار دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

دوابەدوای هۆشدارییەكانی حكومەتی ناوەند دەربارەی یاریكردن بە نرخی دراو و خۆراك، ئێوارەی ئەمڕۆ بەر لە داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار لە عێراق دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئازار نرخی دۆلارێك بەرامبەر دینار لە بۆڕسەی كیفاح لە بەغداد گەیشتە 144.250 لە فرۆشتندا و 143.250 لە كڕیندا، نرخ لە بۆڕسەكانی دیكەی بەغدادیش گەیشتە 143.750 لە فرۆشتن و 142.750 لە كڕیندا.

هەروەك نرخ لە بۆڕسەی بەسرە گەیشتووەتە 142.650.

بەپێی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیش لەكاتی داخستندا نرخی هەر دۆلارێك گەیشتە 144.500 دینار و لە بەغدادیش گەیشتووەتە 143.000 دینار.

ئەم نرخانە لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ لە داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار لە بەغداد 1460 لە فرۆشتن و 1450 بووە لە كڕیندا.

لەكاتێكی پێشتردا سەرچاوەیەكی حكومەتی ناوەند دروستكردنی لیژنەی تایبەت بە بەدواداچوونی ئەو كەسانەی یاری بە نرخ لە بازاڕەكاندا دەكەن ڕاگەیاند و، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور فەیسبوك دەداتە دادگا

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. ژمارەی توشبوون بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share