پلانەكە پێچەوانە بووەوە و نرخی نەوت دابەزی

جیاواز لە پلانی ئۆپیك پڵەس و نرخەكانی دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو دابەزی.

لە مامەڵەكانی بازاڕی جیهانیی نەوتدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاو نزیكەی 1% دابەزی و بە لەدەستدانی 74 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك، جۆری برێنتی نەوت بوو بە 84.25 دۆلار، نەوتی خاوی تەكساسیش بەرمیلێكی بە كەمتر لە 80 دۆلارە.

نزمبوونەوەی نرخی ئەمڕۆی نەوت دوای ئەوە دێت، دوێنێ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 85.32 دۆلاری ئەمریكی و بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساس لە سەرووی 81 دۆلارەوە دەفرۆشران.

سەرباری نزمبوونەوەكەی ئەمڕۆ، نرخی نەوت هەفتەیەكی پڕ لە دەستكەوت و بووژانەوە بەڕێدەكات، بەو پێیەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك پڵەس كە عێراق یەكێكیانە، بڕیاریانداوە بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە و ئامانجیان هێشتنەوەی بازاڕی نەوت و نرخەكانە بە سەقامگیری و جێگیری، بەڵام نازانرێت گۆڕانكارییەكانی ئەمڕۆی بازاڕی نەوت كاتیین یاخود درێژە دەخایەنن.

بابەتی پێشتر

زریانێکی بەهێزی نوێ ئەمریکای گرتەوە بەهۆیەوە ژمارەیەک گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە ڤایرۆس و نەخۆشییە مەترسیدارەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا وردەکاریی کۆبوونەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاودەکاتەوە

د.نەرمین مەعروف رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی دوایین هەنگاوەکان بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تاووتوێکراون. د.نەرمین…
Total
0
Share