وێنە.. پلاسخارت لە زۆنگاوەکانی باشووری عێراق بوو

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی زۆنگاوەکانی باشووری عێراقی کرد و نیگەرانیی خۆی نیشانداوە لە کەمیی ئاو، و بەرزبوونەوەی ڕێژەی دانیشتووان لەبەرامبەر ئەوەدا.

جینین هێنیس – پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی زۆنگاوەکانی میزۆپۆتامیای کرد و بەچاوی خۆی ئاڵنگارییەکانی دەرئەنجامی گۆڕانی ئاووهەوا و کەمیی ئاو و زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی بینی.

بە بەردەوامی لە ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، وشکەساڵی و کەمیی ئاو مایەی نیگەرانییەکی زۆرن، زۆنگاوەکانی باشووری عێراقیش لە شوێنە هەرە زیانلێکەوتووەکانن لەم پرسەدا.

 بەهۆی بەهەڵمبوونی ساڵانەی ئاو لە زۆنگاوەکان کە لە نێوان 2,5 تا 3 مەتر دەبێت و هەروەها کەمبوونەوەی ڕژانی ئاوی ڕووبار بۆ ناو زۆنگاوەکان، ڕووبەری بە ئاو داپۆشراو بە ئاستێكی بەرز كەمبووەتەوە.

Image

Image

Image

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
Total
0
Share