بەدواداچوونی ئێستا ئاشكرایكردووە.. بە پاشەڕۆی كارگەكان سەوزە ئاودەدرێت

بە پاشەڕۆ و پاشماوەی ژەهراویی كارگەكان، سەوزەی بازیان ئاودەدرێت و ئەوەش لێكەوتەی تەندروستی و ژینگەیی خراپی هەیە.

لە بەدواداچوونێكی تۆڕی میدیایی ئێستا-دا، دەركەوتووە ئەو سەوزەیەی لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی قەزای بازیان دەچێندرێت و بەرهەمدەهێنرێت، بە ئاوی پیس ئاودەدرێت.

بەدواداچوونەكە دەریخستووە ئاوی پیسبوو بە پاشەڕۆی كارگەكان، تێكەڵ بە سەرچاوەی ئاوی بەكارهێنراو بۆ ئاودێریی زەوییە كشتوكاڵییەكان دەبێت، لەوانە ڕۆنی بەكارهاتوو بۆ ئامادەكردنی جپسی پەتاتە، هەروەها ئاوی كارگەی ئاسن كە پاشەڕۆی ژەهراویی پرۆسەی پیشەسازیی ئاسن و كانزاكارییە.

جوتیاران بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دواون و ڕەخنە و گازندەیان هەیە لەو گرفتە ژینگەییە، بە هۆكاری سەرهەڵدانی كێشەی تەندروستی و پیسبوونی ژینگە ناویدەبەن.

جوتیارێك دەڵێت، “كارگەكان ماددەی زیانبەخش دەخەنە هەواوە، وەك گازەكانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و میسان، كە ڕێژەی ئۆكسجین لە هەوادا كەمدەكەنەوە و كاریگەریی خراپیان لەسەر ئاو و تەندروستیی مرۆڤ هەیە”.

ئیسماعیل ئەحمەد قائیمقامی بازیان بە وەكالەت ڕایگەیاند، چاوەڕوانن فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی لیژنە بنێرێت بۆ ناوچەكە و پشكنین بۆ ئاوەكە بكات.

بابەتی پێشتر

داوای ڕوونکردنەوە دەکرێت.. ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بێهۆکار ڕادەوەستن

بابەتی دواتر

میسر.. لەسێدارەدانی سێ برا پێكەوە جێبەجێكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share