ڤیراتی: نێیمار گرنگترینی پاریسە و ئامانجی گەورەمان هەیە

ڤیراتی لەبارەی نێیمارەوە پەیامێک ئاڕاستەی یانە داواکارەکانی دەکات

مارکۆ ڤیراتی، ئەستێرەی ئیتاڵی یانەی پاریس سانت جێرمان پێگەی نێیمار لە یانەکەیان بە گرنگ وەسفدەکات و دەڵێت: ئامانجی گەورەمان هەیە.

یاریزانە ئیتاڵیەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، ” نێیمار هەمیشە بەهێزەوە دەردەکەوێت، تەنانەت دوای پێنج هەفتە دابڕانی لە یاریکردن پێموایە هێشتا باشترینە، گرنگترینی یانەکەمانە و بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی گەڕانەوە و ئامادەبوونی دەکەین لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی داهاتوو”.

هەروەها دەڵێت، ” ئێمە وەک کۆمەڵەی یاریزانان ئامانجی گەورەمان هەیە، دەشزانین کە باشترین پێکهاتەمان هەیە و هێندەمان نەماوە ببینە باشترینی ئەوروپا و جیهان”.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لێدوانەکانی ڤیراتی بە پەیامێک دەشوبهێنێت بۆ یانە داواکارەکانی نێیمار و تیایدا دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانانی پاریس هەستدەکەن لە یانەیەکی گەورەن و بیر لە ڕۆیشتن ناکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لایپزیک یاریی لوتکه‌ی له‌ دۆرتمۆند برده‌وه‌

یانه‌ی لایپزیک ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 11ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی لایپزیک کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share