زێدان خۆشحاڵە بە ئاستی بنزیمە و لە فەرەنسا تێناگات

زێدان لە بڕیاری پشتگوێخستنی بنزیمە لەلایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنساوە تێناگات

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، زینەدین زێدان پەیامێک لەبارەی کەریم بنزیمەوە ئاڕاستەی دیدێ دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زێدان ئاماژە بە ئاستی کەریم بنزیمە و بەردەوامبوونی لە تۆمارکردنی گۆڵ دەکات و دەڵێت، ” چۆن لەوە تێبگەین کە بنزیمە بەم ئاستە بەرزەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەرەنسا ناکرێت، خەڵکێکی زۆر لەم بابەتە تێناگەن، بەڵام من وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید خۆشحاڵم و دەشزانم بەباشترین شێوە ئەرکەکانی لەناو یاریگا جێبەجێدەکات”.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا لەبارەی سێرجیۆ ڕامۆس و پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە، دەڵێت، ” پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە دەکاتەوە، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا دەگەڕێتەوە سەر یاریکردن و ئێمە کێشەیەکمان نییە، پێموابێت ئەوە بۆخۆشی بەسوودە”.

زێدان بە لێدوانەکانیدا پەیامێک ئاڕاستەی دیدێ دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات، کە ماوەی چەند ساڵێکە بنزیمەی لە پێکهاتەکانی دوورخستووەتەوە و ئامادەش نییە جارێکی دیکە بانگهێشتی بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ڤیراتی: نێیمار گرنگترینی پاریسە و ئامانجی گەورەمان هەیە

بابەتی دواتر

وێنە.. بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە 12کەس بریندار بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بینیتێز دەگەڕێتەوە بۆ پریمەرلیگ

یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی تاوتوێی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ڕافا بینیتێزی ڕاهێنەری ئیسپانی دەکات. لەم وەرزەدا یانەی نۆتینگهام فۆرێست…
Total
0
Share