(ڤیدیۆ) پاریس سانت جێرمان جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێنا

پاریس سانت جێرمانی پۆچتینۆ یەکەمین نازناوی ئەم وەرزەی چنییەوە

یانەی پاریس سانت جێرمان ڕوبەڕوبوونەوەی جامی سوپەری پاڵەوانانی بەرانبەر مارسیلیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمشەو، چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوەی جامی سوپەری فەرەنسا لە نێوان یانەکانی پاریس سانت جێرمان و مارسیلیا ئەنجامدرا، یانە زەبەلاحەکەی پاریس بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی پاریس لە خولەکەکانی 39 و 85 لەلایەن ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی و نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی، تاکە گۆڵەکەی مارسیلیا لە خولەکی 89 لەلایەن دیمێتری پایێتەوە تۆمارکران، سەرەڕای ئەوەی هەردوو یانە هەوڵیاندا بە تۆمارکردنی گۆڵی دیکە ئەنجامەکە فراوان بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ڕوبەڕوبوونەوە ئاگرینەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی پاریس سانت جێرمان لە سەردەمی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی یەکەمین نازناوەکانی ئەم وەرزەی چنییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share