کریستیانۆ قورسترین زیانی بە کۆکا کۆلا گەیاندووە

بەهۆی لابردنی دوو بوتڵی کۆکا کۆلا لەبەردەمیدا، کۆمپانیا ناودارەکەی بواری خواردنەوە گازییەکان چوار ملیار دۆلار زیانی دارایی بەرکەوتووە.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە روبەڕوبوونەوەی هەنگاریا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جوڵەیەکی مێژوویی کرد و دوو بوتڵی خواردنەوە گازییەکانی کۆکاکۆلای لەسەر مێزی گفتوگۆکردن دوورخستەوە، داواشی لە هاندەرانی تۆپی پێ کرد “ئاو بخۆنەوە”، کە زیاتر مەبەستی لەوەبوو خواردنەوە گازییەکان زیان بە تەندروتی مرۆڤ دەگەیەنێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، کریستیانۆ کە خاوەنی هەوادارێکی بێشوومارە لە بواری تۆپی پێ و بوارەکانی دیکە، بەم هەڵسوکەوتەی زیانی دارایی قورسی بە کۆمپانیای کۆکا کۆلا گەیاندووە.

گاردیان پاڵپشت بە نوێترین ئامارەکان ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیانی چوار ملیار دۆلاری بە کۆکا کۆلا گەیاندووە، ڕێژەی پشکی کۆمپانیاکەی لە بازاڕە بازرگانییە جیهانییەکان لە 56.10وە بۆ 55.22 دابەزاندووە، واتا بە ڕێژەی 1.6 کاریگەری لەسەر فرۆشیان هەبووە، هەروەها بایەخی کۆمپانیاکەی لە 242 ملیار دۆلارەوە بۆ 238 ملیار کەمکردووەتەوە.

لەو بارەیەوە کۆکا کۆلا ڕوونکردنەوەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، “هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە خواردنەوەی دروست بۆخۆی هەڵبژێرێت، حەز و خواستی خەڵکی جیاوازە”.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ کاتی بۆ مباپێ داناوە و بارسا و دیپای لەبەر یەک هۆکار دواکەوتوون

بابەتی دواتر

کۆمان و بایرن گەیشتوونەتە بنبەست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share