کازمی بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێک ئاڕاستەی کورد دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێک ئاڕاستەی کورد و عێراقییەکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، “جەخت لە یەکڕیزی دەکەینەوە”.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا بە زمانی کوردی دەڵێت، ” پیرۆزبایی لەگەلی كورد و سەرجەم عێراقییەكان دەكەین بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لەم ڕۆژەدا جەخت لەیەكڕیزی وڵات و پاراستنی دەستكەوتە دیموكراسییەكانی دەكەینەوە”.

کازمی ڕاشیگەیاندووە، ” لە ئێستادا ئامانجمان تێپەڕاندنی بارگرانییە ئابوری و تەندروستییەكان و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتییە لەنێوان سەرجەم پێكهاتە عێراقییەكاندا”.

بابەتی پێشتر

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە بۆ شەممەی داهاتوو دواخرا

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: سەدان منداڵ و ژنی بیانی لە زیندانەكانی عێراقدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share