بەهۆی شکانی بۆری ئیفرازی یەک 10%ی دانیشتووانی هەولێر بێئاو دەبن

بەهۆی کارکردنی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان بۆری ئاوی ئیفراز یەک هەولێر شکا و بەوهۆیەشەوە 10%ی دانیشتووانی هەولێر بێئاو دەبن.

پەیامنێری تۆڕيی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، بۆری ئیفراز یەکی هەولێر لە نزیک گوندی بەردحوشتر شکاوە و هۆکارەکەشی کارکردنی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان بووە لەو ناوچەیە.

پرۆژەکە ئاوی 40%ی ئاوی هەولێر دابیندەکات و بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە نزیکەی 15 گەڕەکی هەولێر بێ ئاو دەبن.

بەهۆی ئەوەی ئەو پرۆژەیە پێشر لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دروستکراوە و شوێنی تێپەڕبوونی بەناو هەولێردا نەزانراوە، بۆیە ئەوە هەژدەیەمین جارە ئەو بۆرییە دەشکێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئەرکی حکومەتە بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابینبکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خاوەنپێویستییە تایبەتەکانەوە ڕایگەیاند، ژیان و گوزەرانی خاوەنپێداویستیی تایبەت بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێراکانی تیژڕەوی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی پەیوەست بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی. ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share