سەرۆکی پەرلەمان داوای لێبوردن لە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانونی دووەم پێشوازی لە پەیامنێر و کامێرامانی تۆڕی میدیایی ئێستا کرد و لەبارەی هێرشکردنە سەریان لەلایەن پاسەوانێکی پەرلەمانەوە داوای لێبوردنی لێکردن.

لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەیوب عەلی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا سەردانی پەرلەمانی کرد و لەلایەن ڕێواز فایەق-ەوە لەسەر هێرشکردنە سەریان لەلایەن پاسەوانێکی پەرلەمانەوە داوای لێبوردنی لێکرد.

ڕێواز فایەق بەڵێنیدا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە و ئەو پاسەوانەی هێرشیکردووتە سەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا بکرێت و سەرجەم پاسەوانانیش ئاگادار دەکەنەوە کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان نەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 6ی کانونی دووەم لەمیانەی وەرگرتنی لێدوان لە سەرۆك فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن ژمارەیەك پاسەوانەوە هێرشکرایە سەر ئەیوب عەلی وەرتی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا.

دوابەدوای ڕوداوەکە سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان  لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان کرد دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لەو كەسە بكەن كە لەناو حەوشەی پەرلەمان و لە بەردەم سەرۆكی لیستی یەكگرتووی ئیسلامی هێرشدەكاتەسەر ڕۆژنامەنووسێك و پێی دەڵێت، “بەشەق دەتكەمە دەرێ”.

بابەتی پێشتر

هەشت هۆکار وا دەکات یانەی بەرشلۆنە جامی سوپەری ئیسپانیا بەرزبکاتەوە

بابەتی دواتر

بەرنامەی جۆ بایدن سەبارەت بە ئێران چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی موچە دابەشدەکرێت

نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت. لە ڕاگەیەنراوێکدا…
Total
0
Share