فراکسیۆنی یەکێتی: بەیاننامەکەی پارتی دەرچونی پێشوەختە لە یەکڕیزی کورد لە بەغداد

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەیاننامەیەکی فراکسیۆنی پارتییەوە ڕایگەیاند، “، ئەم کارەی فراکسیۆنی پارتی دەرچونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی کوردی و تێکدانی یەکڕیزی یە، بۆمێژوو ئێمە تەحەمولی ئاکامەکانی ناکەین”.

لە ڕاگەیەندراویکدا فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ” دوێنێ ئێوارە لەماڵی سەرۆک كومار بەئامادەبونی ( سەرۆک کۆمار ،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و شاندەکەی ، وەزیری دەرەوەی عیراق ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردیەکان ، ئەندامانی کورد لەلیژنەی یاسایی و دارایی) کۆبوینەوە”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ” ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ یەکخستنی هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردیەکان و دروستکردنی یەکڕیزی کورد بوو سەبارەت بەهەردوو پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی و پرۆژە یاسای بودجە و لەکۆتایی کۆبونەوەکە بڕیاردرا کە ژوورێکی عەمەلیات دروست بکرێت و هەماهەنگی لەنێوانمان هەبێت و هەموومان پێکەوە هەوڵی هەمواری پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵ بدەین و ئەوەی لەبەرژەوەندی خەڵکی “کوردستانە جێبەجێی بکەین.

فراکسیۆنی یەکێتی ڕاشیەگەیاندووە، ” بەدوو کاتژمێر بەر لەئەنجامدانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، لەکەناڵەکانی راگەیاندنەوە پەیامێکی تاکلایەنەی فراکسیۆنی پارتیمان بینی کەسەبارەت بە پرۆژە یاسای فیدراڵی دەریانکردبوو بەبێ گەرانەوەیان بۆ رای فراکسیۆنە کوردستانیەکان و ئەم کارەی فراکسیۆنی پارتی دەرچونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی کوردی و تێکدانی یەکڕیزی یە، وە بۆمێژوو ئێمە تەحەمولی ئاکامەکانی ناکەین”.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی: داگیرکردنی عەفرین نیشانەی شکستی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

بابەتی دواتر

بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو راوچی دەستگیرکران

لە سنوورى ئاغجەلەر دوو راوچی دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر چەكێك و ژمارەیەك گولـلەدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ژینگە و دارستانی…
زیاتر ببینە

گەنجێك لە هەولێر كوژرا

لە یەكێك لە گەڕەكەكانی هەولێر كەسێك كوژرا و هێشتا بكوژ دەستگیرنەكراوە. رووداوەكە درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی مامزاوەی…
Total
0
Share