دوو راوچی دەستگیرکران

لە سنوورى ئاغجەلەر دوو راوچی دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر چەكێك و ژمارەیەك گولـلەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ژینگە و دارستانی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “پێویستە هاوڵاتییان خەمخۆرى ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان بن كە بەهۆى هاتنى وەرزى سەرما و بەفربارین زۆر بە ئەستەم خۆراکى پێویستیان دەستدەکەوێت، بەڵام بە پێچەوانەوە هەندێک لە هاوڵاتییان سەرقاڵى راوکردنن و لە سنوورى ئاغجەلەر لە چەمچەماڵ دوو راوچى دەستگیرکران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە مەفرەزەیەکی بنکەى پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر، لەگەڵ دەستگیركردنی راوچییەكاندا دەستیگرتووە بەسەر یەك چەکى جۆرى تاپڕ و 19 رەزنەى گولـلە و 13 گولـلەی تاپڕدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتردەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share