بەرگریی گشتی دژی کۆرۆنا فریای مرۆڤایەتی ناکەوێت

لێکۆڵینەوەیەکی دانیمارکی دەریخستووە بەرگریی گشتی لە دژی کۆرۆنا فریای مرۆڤایەتی ناکەوێت و ئەو کەسانەشی کە توشی کۆرۆنا بوون دەبێت ڤاکسین لە خۆیان بدەن.

بەپێی لێکۆڵینەوە دانیمارکییەکە کە لە گۆڤاری “لانست” بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، “ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروی 65 ساڵەوەیە ئەگەرچی جارێک کۆرۆنایان تێپەڕاندووە،بەڵام ئەمە فریایان ناکەوێت و زوتر لە کەسانی ئاسایی توشی ڤایرۆسەکە دەبنەوە”.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە کەسانی گەنج و ئاساییش کە توشی ڤایرۆسەکە دەبن دیسانەوە دەبێت ڤاکسین لە خۆیان بدەن، چونکە ئەو بەرگرییە لە لەشیاندا دروست دەبێت تا کۆتایی ژیانیان ناپارێزێت.

سنوری لێکۆڵینەوەکە لەسەر ئەو چوار ملیۆن تێستە پی سی ئاڕە بووە کە ساڵی ڕابردوو لە دانیمارک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە لە ٪65 ی ئەو کەسانەی کە تێستی کۆرۆنایان لە شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا پۆزەتیڤ بووە لە شەپۆلی دووەمیشدا کەسانێکی زۆر بەهەمان شێوە توشی کرۆنا بوون.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا بۆندی سوپرایز پێشکەشی مێسی دەکات

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی: داگیرکردنی عەفرین نیشانەی شکستی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشی مەلاریا دەرکەوتەوە

بنکەی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن بڵاویکردەوە، پێنج حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی مەلاریا لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و…
Total
0
Share