لاپۆرتا بۆندی سوپرایز پێشکەشی مێسی دەکات

لاپۆرتا گرێبەستێکی نوێ پێشکەشی لیۆ مێسی دەکات

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی نوێی یانەی بەرشلۆنە هەوڵدەدات لیۆنێل مێسی بە یانەی بەرشلۆنەوە ببەستێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش بۆندێکی بۆ ئامادەکاردووە.

ڕۆژنامەی “ئیل کۆنفیدینسیاڵ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئیدارەی نوێی بارسا توانای نەماوە موچەی تەواوی مێسی بدات، بەڵام لاپۆرتا بە ڕێگەیەکی جیاواز دەیەوێت ئەفسانەکە بە مانەوە و بەردەوامبوون قایلبکات.

بەپێی سەرچاوەکە، لاپۆرتا بۆندێکی نوێ دەخاتەسەر مێزی گفتوگۆکردن لەگەڵ مێسی و لێپرسراوی کارەکانی، لە بۆندە نوێیەکەدا بە ڕێژەی لەسەدا (30) موچەکەی کەمدەکرێتەوە و لە بەرانبەردا بەڵێنی ئەوەی پێدەدەن لە دوای وازهێنان وەک باڵیۆزی یانە لە ئیسپانیا، یاخود ئەمریکای لاتین جێگیریبکەن.

https://www.youtube.com/watch?v=Qwv7S1ATZbQ

لە مەراسیمی ناساندنی وەک سەرۆکی یانە ڕایگەیاند، ” مێسی دەزانێت بەڵێنەکانم دەبەمەسەر، هەموو شتێک دەکەین بۆ بەردەوامبوونی لە یانەکەمان”.

لاپۆرتا دەزانێت بەردەوامبوونی مێسی لە ڕووی داراییەوە چ کاریگەرییەکی لەسەر یانەکە دەبێت، بۆیە بەهەموو توانایەوە هەوڵی نوێکردنەوەی بۆندەکەیی و پاراستنی دەدات لە یانەکانی مانچستەر سیتی و پاریس سانت جێرمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌باره‌ی به‌یله‌وه‌ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێزی ئاڕاسته‌ی ڕیاڵ مه‌درید کرد

ڕاهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز، جوزێ مۆرینیۆ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێز ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات. شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی تۆتنهام…
Total
0
Share