حکومەتی هەرێم رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەستپێدەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ گرتنەبەری رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون.

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕی دوو ملیار و 771 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون کە لەم وەرزەدا رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە بەرزبووەتەوە.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گواستراوەیە، بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکەوە %40ـە.

نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە بەشێوەی راستەوخۆ لەرێگەی تێکەڵبوون بە ئاژەڵی تووشبوو و بەرکەوتن بەو ئاژەڵانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵ لەپێناو کوردستان و دۆزە ڕەواکانیدا بێ پاراستنی زمانی ‏دایک، بێئەنجام دەبێت

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک-دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین و ئەرکی…
Total
0
Share