ئەو کچە یاریزانەی تووشی ئابڕووچوون بوو ئێستا مۆدێلە و ملیۆنێرە

کیژۆڵەیەکی بەریتانی بەهۆی سەرکێشییەوە ساڵی 2020 لە یانەکەی دەرکتا، لە ساڵی 2021 ‏بووە یەکێک لە کیژۆڵە ملیۆنێرەکانی وڵاتەکەی.‏

مادلین ڕایت، کیژۆڵەیەکی بەریتانییە و یاریزانێکی بەتوانای تۆپی پێیە، ساڵی 2020 لەکاتی ‏کەرەنتینی گەلی بەریتانیا، دەرکەوت بەشداریی ئاهەنگێکی سەرکێشانەی کردووە، گرتەکانی لە ‏تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە سەرقاڵی هەڵمژینی گازی هیلیۆم و خواردنەوەی ‏خواردنەوە کحولییەکان و ئاهەنگێڕانە، لەگەڵ ئەوانەشدا لە سناپ چاتەوە گرتەیەکی دیکەی ‏بڵاوکردەوە، بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە بێهۆشە و بە پێیەکانی ئوتۆمبێلە “ڕەینج ‏ڕۆڤەر”ــەکەی لێدەخوڕێت.‏

بەوهۆیەوە مادلین لە تیپی کچانی یانەی چارلتۆن دەرکرا و لەوکاتەدا ڕایگەیاند، کە هەست بە ‏شەرمەزاری دەکات، هەستدەکات کەسانی چواردەوری سەرشۆڕکردووە.‏

لەئێستادا مادلین دەستی بەکاری مۆدێل کردووە، فانەکانی لە ئینستگرام لە 20 هەزارەوە بۆ 268 ‏هەزار زیادیانکردووە، وێنە و گرتەکانی بڵاودەکاتەوە کە بەجیهاندا دەگەڕێت، هەروەها بەشدارە لە ‏بەرنامەی “ئۆنلی فانس”، تەنها لەڕێگەی ئەو ماڵپەڕەوە لە شەش مانگی ڕابردوودا 500 هەزار ‏پاوەندی کۆکردووەتەوە.‏

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Maddie (@madelene_wright)

لەچاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “زە سەن”ی ڕاگەیاندووە، “کۆمپانیاکان بەهۆی ناوبانگ و ‏جوانییەکەمەوە هەوڵی واژووکردنی گرێبەست دەدەن لەگەڵم، تەنانەت کۆمپانیایەکی ‏دروستکردنی پێڵاوی وەرزشی ئامادەییان نیشانداوە بە پارەی خەیاڵی کارم لەگەڵدا بکەن، بەڵام ‏من خەونم گەڕانەوەیە بۆ نێو بواری تۆپی پێ”.‏

بابەتی پێشتر

بۆچی ڕیاڵ مەدرید لە کڕینی هالاند دەترسێت؟

بابەتی دواتر

دێمبیلی سێ داواکاری هەیە و بەرشلۆنە بیر لە سوپرایز دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share