دەتوانیت بە 300 یورۆ لە کامپ نو یاری بکەیت؟ نهێنییەکە ئاشکرایە

یانەی بەرشلۆنە ئاشکرای کردووە، کە لەنێوان 6 تاوەکو 11ی حوزەیران (مانگی 6) هاندەران، یان یاریزانە نا پرۆفیشناڵەکان دەتوانن بە 300 دۆلار یارییەک لە یاریگای کامپ نو ئەنجام بدەن.

یانە کەتەلۆنییەکە داوەر و ئاوی خواردنەوە و تیمی پزیشکیش تەرخان دەکات، داواکاران دەشتوانن هاوشێوەی یارییەکی ئاسایی بارسا، ژووری جل گۆڕینەکان بەکاربهێنن و بەنێو یاریگاشدا گەشتێک بکەن.

هۆکارەکە چییە؟

هاندەرانی بارسا پرسیارێک لەلایەن دروست بووە: بۆچی ئیدارەی خوان لاپۆرتا ئەو ئۆفەرەی پێشکەش کردووە، لە کاتێکدا ئەو کەسانەی دەچنە نێو یاریگا زیان بە فرێزی یاریگا (چیمەن) دەگەیەنن؟

وەڵامەکەش ئاشکرایە..

ئیدارەی بارسا بڕیاریداوە پرۆژەی “ئیسپای بارسا” بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و یاریگاکە نۆژەن دەکرێتەوە بۆ شێوازێکی مۆدێرن، بەو هۆیەوە فرێزی یاریگاکە هەڵدەگیرێت و دواتر فڕێدەدرێت، ڕێژەی هاندەرانیش لە 99 هەزارەوە بۆ 110 هەزار کەس زیاد دەکرێت.

لە بەرامبەردا یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە چالاکییەکانی وەرزی 2022-2023 لە یاریگای ئۆڵیمپی لە لویس کۆمپانیس ئەنجام دەدەن.

لە کۆتاییدا دەگەینە ئەو بۆچوونەی، یانەی بەرشلۆنە پێویستی بە فرێزی یاریگاکە نەماوە، بۆیە ئاسایییە بەر لە هەڵگرتن و فڕێدانی بڕێک پارەی لە ڕێگەی هاندەران و یاریزانە نا پرۆفیشناڵەکانەوە پێ پەیدا بکات.

بابەتی پێشتر

350 هەزار دۆلار و هەشت ملیۆن دیناری هاوڵاتییەكیان دزی و هەڵاتن

بابەتی دواتر

ئەپڵ دروستكردنی ئایپاد دەباتە ڤێتنام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share