لیرەی توركی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازار دابەزینێكی دیكەی بەخۆیەوە بینی بەر لە بڕیاری بانكی ناوەندی وڵاتەكە دەربارەی سود.
ئەمەش لەكاتێكدایە پێشبینی دەكرێت بەهای سودی سەرەكی 100 خاڵی بنەڕەتی بۆ 18% بەرزببێتەوە، كە وەك تاقیكردنەوەیەكی گرنگی پابەندبوون بە كەمكردنەوەی هەڵاوسان دادەنرێت.
پێشبینییەكان دەربارەی زیادبوونی سود لەم مانگەدا زیادیكرد پاش ئەوەی لیرە نزیكەی 10%ی لە ناوەڕاستی شوباتی ڕابردووەوە لەدەستدا و سود بە قازانجی قەواڵەی خەزێنەی ئەمریكا بوو.
هەروەك هەڵاوسان-یش بۆ ئاستی زیاتر لە پێشبینیكراو بەرزبووەوە و گەیشتە نزیكەی 16%ی مانگی ڕابردوو.
لیرە بە 7.4930 بەرامبەر دۆلار جێگیربوو لە كاتژمێر 05:40 بە كاتی گرێنچ، بەمەش كەمێك دابەزی بەراورد بە كاتی داخستنی دوێنێ كە لە 7.4860دا بوو.