تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەمانگێكدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو بینراون.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری چارەسەر و بینینی چارەخوازانی لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی یەکی ئەیلوول بۆ 30ی ئەیلوولی 2025، لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو، هەشت هەزار و 285 چارەخواز لە دەوامی بەیانی و راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەمانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ 440 نەشتەرگەریی گەورە و 219 نەشتەرگەریی بچووک ئەنجامدراوە، هەروەها سێ هەزار و 596 پكشنینی پەستانی چاو، 43 پشكنینی پانتایی بینین، 241 پشكنینی گلێنە، 73 یاک لەیزەر و 80 ئارگۆن ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ دوو هەزار و 223 پشكنینی چاویلكە، 629 سۆنەری چاو ئەنجامدراوە و 141 تیشك گیراوە، هاوكات هەزار و 146 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجامدراوە.